بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری عێراق لەبەیاننامەیەکدا وتویەتی: لەسەر بنەمای ئەو یاداشتە لەیەکتێگەیشتنەی ساڵی 2008 لەنێوان عێراق و ئێران واژۆ کراوە و تایبەتە بە گەڕان بەشوێن ئێسک و پرووسکی قوربانیانی جەنگی هەشت ساڵە، رۆژی پێنجشەممە لەدەروازەی سنووریی شەلەمچەوە ئێسک و پرووسکی 11 قوربانیی ڕادەستی لایەنی عێراقی کرانەوە، کە ناسنامەی یەکێک لە قوربانییەکان ناسراوەتەوە.
باس لەوەشکراوە کە لەبەرانبەردا ئێسک و پرووسکی 20 قوربانی رادەستی لایەنی ئێرانیی کراونەتەوە کە ناسنامەی 9 یان ناسراوەتەوە.
وەزارەتی بەرگری لەبەشێکی تری بەیاننامەکەیدا دەڵێت: ڕێورەسمی رادەستکردنی ئێسک و پرووسکی قوربانییەکان بەسەرپەرشتیی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و بەئامامدەبوونی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسڕە بەڕێوەچووە.
Your Comment