رەییسی و پووتین پێکەوە دیدار دەکەن/ گۆڕان ژئێۆپۆلیتیکی قەفقاز قبووڵ ناکەین

وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و ڕووسیا پێکەوە دیدار دەکەن.

بە ێێ هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان کە بۆ مۆسکۆ سەفەری کردووي، لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمڕۆ سەبارەت بە بابەتە دوو لایەنەکان و هەروەها کێشە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان وتووێژمان کرد.

ئەو وتیشی: لە سەر لێکدانەوەی بەڵگەی ستراتیژیکی هاوکاری دوو وڵات ڕێککەوتین. هەروەها لەم دیدارەدا لە سەر پێوەندی دوو وڵات و لەناو بردنی لەمپەرەکان داکۆکی کرا.

ناوبراو وتی: ڕایدەگەینین کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و ڕووسیا پێکەوە دیداریان دەبێت. ئێمە رووسیا بە شەریکی ستراتیژیکی خۆمان دەزانین و هیوادارین هاوکارییە هەمەلایەنەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا بگاتە بانترین ئاستی خۆی.
ئەمیرعەبدوڵاهیان هەروەها وێڕای ئاماژە بە دۆسیەی وزەی ناڤۆکی ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لایەنگری دانوستان و وتووێژە بەڵام دانوستانێک کە ئاکامی هەبێت و بەرژەوەندی خەڵکی ئێران لە بەرچاو بگرێت و هەروەها هەموو لایەنەکان ناچار بکات بگەڕێنەوە سەر بەڵێنەکانی خۆیان.
وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان هەروەها باسی گۆڕانەکانی قەفقازی کرد و وتیشی: بە هیچ شێوەیەک گۆڕانی ژئێۆپۆلیتیک و گۆڕانی نەخشە لە قەفقاز قبووڵ ناکەین و نیگەرانی بوونی زایۆنیستەکان و تیرۆریستەکان لە ناوچەین.

News Code 39454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =