ئەکتەرێکی ناسراوی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

عەلیڕەزا ئۆوەیسی کوڕی فەتحعەلی ئۆوەیسی لە کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرەی سینەما و تەلەڤیزیۆنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا ئۆوەیسی کوڕی خوالێخۆشبوو فەتحعەلی ئۆوەیسی ، وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە، وتی: شەوی ڕابردوو، دووشەممە 12 ی ڕەزبەر باوکی دوای تێپەڕینی یەک هەفتە کە بەهۆی جەڵتەی مێشک لە غەیبووبە بوو، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

ئۆوەیسی وتیشی: سبەی چوارشەممە 14 ی رەزبەر، ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی ئەو هونەرمەندە لە بەشی هونەرمەندانی بەهەشتی زارای تاران بەڕێوە دەچێت.

News Code 39436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =