بە پێی هەواڵی مێهر، ئێلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیموکراتیکی سووریا، وێڕای داکۆکی لە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا، وتی: بایدن بەڵێنی داوە لە سووریادا بمنێتەوە.
ئێلهام ئەحمەد ڕایگەیاند: پەکەکە هیچ نوێنەرایەتییەکی لە کوردستان سووریا نییە. لە حاڵێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێز لە هەوڵەکانی پەکەکە بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم دەگرێت، دەبێ بڵێم ئەندامانی پەکەکە لە کودستانی سوویا نین.
ناوبراو باسی بەڵێنی بایدن بۆ مانەوە لە سووریای کرد و وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە درێژەی پشتیوانی ئەمریکا لە ناوچە پێشوازی دەکات. دەوڵەتی بایدن ڕایگەیاندووە لە سووریا ناڕواتە دەرەوە. ئێمە خوازیاری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاین.
Your Comment