ئەردۆغان بە سەختی نەخۆشە/زمانی لە گۆ نایە

شرۆڤەکارێکی پرسی تورکیا پێی وایە کە ئەردۆغان بۆ ساڵانێکی زۆرە کە تووشی نەخۆشینێکی جیدی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شرۆڤەکارێکی پرسەکانی تورکیا لە کۆڤاری فارین پالسی پاگەندەی کرد کە ڕەجەب تەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە توندی نەخۆشە و چی دیکە توانای ئیدارە کردنی وڵاتی نییە.

ستیڤەن ئا، کوک ئەو ئەگەرە دەدات کە ئەردۆغانی 67 ساڵان بە بۆنەی دۆخی جەستییەوە نەتوانێت لە هەڵبژاردنی هەستیاری ساڵی 2023 بەشداری بکات.

یەکەم جار لە ساڵی 2013 هەواڵی نەخۆشی شێرپەنجەی کۆلۆنی ئوردۆغان بڵاو بووەوە؛ هەواڵێک کە لەلایەن ئەردۆغانەوە ڕەت کرایەوە، بەڵام لە ڤیدیۆکانی ئەم دواییەدا دەرکەوتووە کە بۆ ڕێ کردن و لەسەر پێ وەستان پێویستی بە یارمەتی هەیە و جێژنی قوربانیش زمانی لە گۆ کەوت و بۆ ماوەیەک توانی قسە کردنی نەبوو.

News Code 39400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =