حەوتەمین کاروانی سووتەمەنی نێردراوی ئێران گەییشتە لوبنان

مێدیا بیانییەکان لە گەییشتنی حەوتەمین کاروانی سووتەمەنی هەناردەیی ئێران بە لوبنان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوتەمین کاروانی تانکرەکانی گازوایلی کڕدراو لە ئێران، بریتی لە 35 تانکر کە لە بەندەری بانیاسی سووریاوە بار درابوو، گەییشتە لوبنان.

شیاوی باسە، پێشتر محەمەد ڕەعد نوێنەری پەرلەمانی لوبنان و سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە بەرخۆدان بە ئاماژە بە قەیرانی ئابووری لە ئەو وڵاتە، وتبووی: هەوڵی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە هاوردە کردنی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بڕیارێکی بوێرانە بوو و گەمارۆکانی شکاند.

شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی هەینی لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە هاوردە کردنی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ لوبنان گرینگترین گەمارۆی سەر لوبنان لە درێژایی مێژووی تێکشکاند.

News Code 39382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha