تیرۆری ئەندامێکی کومیتەی ناوەندی پەکەکە لە قامیشلۆ

هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد یەکێک لە ئەندامانی کومیتەی ناوەندی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی تورکیا کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئەناتۆڵی، مێدیای دەوڵەتی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی هەواڵێک پاگەندەی کرد کە ئەنگین قارا ئەسڵان ئەندامی کومیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا لە کوردستانی سووریا کوژراوە.

ئەنگین قارا ئەسڵان بە ناوی ڕێکخراویی حەیدەر وارتۆ لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ڕێگای قامیشلۆ-حەسەکە گیانی لەدەست داوە.

بە پێی نووسراوی ئەو هەواڵدەرییە، وارا ئەسڵان، لە دەیەی 80 کان بووەتە ئەندامی پەکەکە و لە دەیەی 90 ی زایینی لە سووریا پەروەردە کرابوو و لە ساڵی 2000 وەکوو بەرپرسی پەکەکە لە ئەرمەنیا خەریکی چالاکی بووە. ناوبراو لە ساڵی 2019 ەوە تا ئێستا لە سووریا نیشتەجێ بووە. ناوبراو هەروەها لە لیستی ئەو کەسانە بوو کە پۆلیسی نێودەوڵەتی بەدوایدا دەگەڕا.

News Code 39350

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha