لە خراپترین سەردەمی مێژوویی تورکیا داین/ لە هەموو سەردەمەکان کورد خەسارمەند بووە

ئەحمەد تورک سیاسەتوانی خەڵکی تورکیا پاش 50 ساڵ هەوڵ دان بۆ وەرگرتنی مافی کوردەکان، پێی وایە تورکیا لە خراپترین قۆناغی مێژوویی خۆی دایە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەحمەد تورک وتی: کێشەی کورد تەنیا کێشەی کورد نییە بەڵکوو کاتێ کە کوردەکان تووشی کێشە و خەسار بن، هەموو خەڵکی تورکیا تووشی کێشە دەبن و دیموکراسی لە ناو دەچێت.
ئەو وتیشی: ئەو کەسانەی دەڵێن بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی دیموکراتیک شەڕ دەکەن، دەبێ بە شێوەی ئاشکرا ڕای خۆیان سەبارەت بە مافی مرۆڤ، دیموکراسی و کێشەی کورد ڕابگەینن و بڵێن کە دەیانەوێ چی لەم کێشانە بکەن.
ئەحمەد تورک ڕایگەیاند: کوردەکان لە هۆزە گرینگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینن. زیاتر لە 40 ملیۆن جەماوەریان هەیە. تورکیا دەیتوانی دیالۆگێکی باش لە گەڵ ئەوان پێک بێنێت بەڵام بەداخەوە ئەمە ڕوو نادات. کوردەکان نە دوژمنی خەڵکی تورکیا و نە دوژمنی کەسانیترن ئەوان تەنیا بەرانبەری و ئازادیان دەوێت.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: کوردەکان لە هەموو قۆناغەکاندا تووشی زۆرترین خەسار بوون. کاتێ کوودتا دەکرێت زۆرترین کێشەیان دەبێت. کاتێ حکوومەتە ڕەگەزپەرستەکان دەسەڵات دەگرنە دەست، دیسانەوە کوردەکان دەکەنە ئامانج. تا کاتێ کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، هیچ پێشکەوتنێک لە بواری دیموکراسیەوە نە بۆ کوردەکان و نە بۆ تورکەکان پێک نایێت.

News Code 39272

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =