بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل مقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ هەواڵدەری سپۆتنیکی ڕووسیا راشکاوانە ڕایگەیاند کە بوونی سەربازی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە لە ڕوانگەی بەرپرسانی دیمەشقەوە هەوڵێکی داگیرکەرانە دێتە ئەژمار و سووریاخوازیاری چوونە دەرەوەی خێرای هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتەیە.
مقداد لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کرد کە هێزەکانی تورکیا پێویستە لە ناوچە جێناکۆکەکان بکشێنەوە چونکوو سووریا ئەوە بە پێشێل کرانی سەروەریی خۆی دەزانێت.
ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی سووریا لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە لە سەروبەندی دیداری سێ قۆڵی بەرپرسانی ئێران، تورکیا و سوریا لە هەفتەی داهاتوو، تورکیا هێزێکی سەربازی زیاتری ڕەوانەی باکووری ڕۆژاوای سووریا کردووە.
Your Comment