بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامە ڕوسییەکەدا هاتوە، "بەشێک لەچاودێران پێیانوایە یەکخستنی گروپە چەکدارییە سورییەکانی لایەنگری ئەنکەرە لەژێر ناوی (بەرەی ئازادکردنی سوریا)، سەرەتای ئامادەکارییەکانی تورکیایە بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سوریا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە".
نیزاڤیسیامایا گازێتا لەسەر زاری کەریم هاس شرۆڤەکاری سیاسیی تورکییەوە گواستویەتییەوە کە وتویەتی:"تورکیا کۆنترۆڵی دەیان گروپی چەکداریی سوریی لەبەردەستدایە، بەڵام تاوەکو کوردەکان لەژێر سایەی پاراستنی ئەمریکادابن ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێی تورکیا بۆسەریان ئەگەرێکی دورە، بەتایبەت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەدەرفەتێک دەگەڕێت بۆئەوەی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدندا بکاتو لێی نزیک ببێتەوە".
هەروەک وتویەتی:"لەلایەکی ترەوە، ناکرێت ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەڕوی کردەییەوە لەژێر کۆنترۆڵی ڕوسیادایە ببێتە جێگای ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سوپای تورکیا".
دهشڵێت:"ئەستەمە بیر لەوە بکرێتەوە کە ئەردۆغان بوێری ئەوەی هەبێت سەرکەشییەکی لەوجۆرە بکات".
لەماوەی ڕابردوشدا ڕۆژنامەی "شەرقول ئەوسەت"، لەڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردبوو کە میلیشیا چەکدارییە سورییەکانی لایەنگری تورکیا کە ناسراون بە(سوپای نیشتیمانی سوریا) ڕایانگەیاندوە، لەپێناو دروستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی کە بتوانێت ئامانجە سەربازییو سیاسییەکان لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا (کوردستانی سوریا) بەدیبهێنێتو ئیدارەی پرۆسەی جەنگییەکان دژ بەهێزەکانی سوریای دیموکرات بکات، بڕیاریانداوە گروپە چەکدارییە جیاوازەکانیان یەکبخەن.
ڕۆژنامەکە لەسەر زاری مستەفا سیجری ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی "بەرەی سوریا بۆ ئازادیی" گواستبویەوە کە ئاماژەی بەوەکردوه، سوپای نیشتیمانیی سوری سەر بەتورکیا چاوەڕێی کاتێکی گونجاو دەکەن بۆئەوەی کردەوە جەنگییەکانیان دژ بەهێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێبکەنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیزاڤیسیمایا گازێتا"ی ڕوسی نووسی: مەترسیی هەیە ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەونە بەر مەترسیی هێرشێکی نوێی سوپای تورکیا
News Code 39231
بۆچوونی ئێوە