تەقینەوەیەکی بەهێز سنووری سوریا و هەرێمی کوردستانی هەژاند

سەرچاوە مێدیاییەکان لە ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری سنووری ئەلبوکەمالی سووریا و ئەگەری هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ ئەو ناوچە هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕای ئەلیەوم، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری سنووری ئەلبوکەمالی سووریا رووی داوە. ئەگەری هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو شارە سنووریە لە سووریا هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕای ئەلیەوم ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا خەریکی گەشت لەسەر ئاسمانی ئەلبوکەمال بوون. تا ئێستا وردەکاری لە ئەو هەواڵە بڵاو نەبووەتەوە. بەرپرسانی سووریاش لە ئەو بارەوە هیچ باسێکیان نەکردووە.

شیاوی باسە شاری ئەلبوکەمال هەڵکەوتوو لە سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر.

News Code 39217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha