بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی و ئیمامعەلی ڕەحمان سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و تاجیکستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆک کۆماری تاجیکستان، پێکەوە دیداریان کرد.
لە کۆتایی دیدار و گفتوگۆکانی ئیبراهیم رەئیسی و لێژنەی هاوریی لەگەڵ بەرپرسانی تاجیکستانی، لایەنەکان 6 یادداشتی ڕێککەوتنی هاوکاری، ڕێککەوتننامەیەک و پرۆتۆکۆلێکی تەکینی هاوکاری گومڕوکیان واژۆ کرد.
ئەو بەڵگە هاوکاریانە لە نێوان عەبدولمەلکی وەزیری کار، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، عەلی ئەکبەر محرابیان وەزیری وزە، عزەتوڵڵا زەرغامی وەزیری میراتی فەرهەنگی، ئەمین حسێن ڕەحیمی وەزیری داد لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تاجیکستان واژۆ کرا.
Your Comment