بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا سەید ئیبراهیم رەییسی لە دیدار لە گەڵ عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان پێوەندی مێژوویی و فەرهەنگی ئەم دوو وڵاتەی لەسەرووی پێوەندییەکی درواسێیەتی زانی و وتی: نابێ ئیزن بدەین دەستێوەردانی بیانییەکان ئەم پێوەندییە بخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلای ئێران خوازیاری گەشەی پێوەندی ناوچەیی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێیە کە پاکستان لە نێوانیاندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە.
رەییسی داکۆکی کرد: دەبێ هەوڵ بدرێت لە ئەفغانستان حکوومەتێک پێک بێت کە هەموو گرووپ و لایەەکان لە خۆ بگرێت و ئاکامی خواستی خەڵکی ئەو وڵاتە بێت. چارەسەری کێشەکانی ئەفغانستان، پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیر و ڕێگری لە دەستێوەردانی بیانییەکان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش لەم دیدارەدا وتی: ئێمە بەدوای گەشەی هەمە لایەنەی پێوەندی خۆمان لە گەڵ ئێرانین و پێمان وایە گەشەی هاوکارییەکان کاریگەری ئەرێنی ناوچەیی و جیهانی بەدواوە دەبێت.
ئەو وتیشی: گەر دەوڵەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان پێک نەیێت، کێشەکان زیاتر دەبنەوە و خەسارەکانیشی ئێران و پاکستان دەگرێتەوە.
Your Comment