AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٥ ٠٨:٤٥

ئیسلامی هەواڵی دا؛

ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان دژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بڵاو دەبێتەوە

ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان دژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بڵاو دەبێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆم لە پێشکەش کردنی ٢ ڕاپۆرت بە ئاژانس پاش ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە جیهازاتی ناڤۆکی هەواڵی داوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئاشتی خوازانە بووە، وتی: ئیزن نادەین لە جیهاندا بە شاردنەوەی بەرنامە تۆمەتبار بکرێین. دوژمنانی ئێران دژی ئەمەن و ناتوانن پێشکەوتنی ئەم وڵاتە ببینن.

ئیسلامی داکۆکی کرد: بە بۆنەی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانە، کامێراکان تووشی خەسار بوون و ئەمەش بووە هۆی نووسین و پێشکەش کردنی دوو ڕاپۆرت. بۆ ئەوەی نهێنییەکان دەرخەین، لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتیی چاوپێکەوتنمان بەڕێوە برد و دڵنیاین نهێنییەک لە بەرنامەکانی ئەم ڕێکخراوە سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتی خوازانە بۆ ئاژانس نییە و ئەو بەڵێنانەی کە مەجلیس نایەوێ درێژەی پێ بدرێت، کۆتایی دێت.

News ID 39149

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha