پاریس دژی ئێران هەندێ تۆمەتی بڵاو کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی پاریس بە ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاریس بە ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە هەواڵنێرەکانی ڕاگەیاند کە ئەنجامی دوو ڕاپۆرتی بڵاو کراو لەلایەن بەرپرسی گشتی ئاژانسەوە، نیشاندەری هاوکاری نەکردنی جیدی لەلایەن ئێران و بەردەوام بوونی نیگەرانکەری بەرنامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتەیە.

بە پاگەندەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران لە بوارگەلێکدا بووە کە بە هیچ لەونێک پاساوی ناسەربازیی بۆ تاران نییە و پاریس خەریکی گفتوگۆ لەگەل هاوبەشەکانی خۆی بۆ کاردانەوە بە ئەو دۆخەیە.

پاگەندەی دیپلۆماتی باڵای فەڕەنسەوی دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە ئاژانس لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی خۆی ئێرانی بە ئەوە تاوانبار کردووە کە چآلاکیی چاوەدێرانی بەتواوەتی لاواز کردووەتەوە.

دوای ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانس، ئیبراهیم ڕەئسی، سەرۆک کۆماری ئیران ڕایگەیاند کە هاوکارییە جیدییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس نموونەیەکی ڕوون لە ورەی ئێران بۆ ڕوونکاری لە چالاکییە ناڤۆکییەکانیە.

News Code 39030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =