ژنانی داعشی هاووڵاتی سوید بەزۆرەملێ ڕادەستی ئەو وڵاتە دەکرێنەوە

یەکێک لە کەناڵەکانی سوید لە گواستنەوەی زۆرەملێی ژنانی داعشی هاووڵاتی سوید بۆ ئەو وڵاتە لەلایەن ئیدارەی خۆسەرەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی نەتەوەیی ئێس وی تی سوید ڕاپۆرتی دا سێ ژنی ئەندامی داعشی هاووڵاتی ئەو وڵاتە کە لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بوون لە کەمپی ئەلهەولەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا براونەتەوە دەرەوە و ڕادەستی بەرپرسانی سوید دەکرێن.

ئەمە یەکەم جارە کە بەرپرسانی کوردی سووریا ژنانی داعشی هاووڵاتی سوید دەردەکەن. شاندێک لە دەوڵەتی سویدەوە بۆ وەرگرتنەوەی سێ ژن و شەش منداڵ چوونەتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو کەناڵە، بەرپرسانی کوردی سووریا رایانگەینادووە بەڵگەی پێویست بۆ لێپرسینەوەی ئەو کەسانە بوونی نیە، کەواتە ئەوان چارەیەکیان جگە لە دەرکردن و گەڕاندنەوەی ئەوان بۆ سویدیان نییە. دوو کەس لە ئەو کەسانە خۆیان دەبوێرن لە گەڕانەوەیان بۆ سوید.

News Code 38988

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =