وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تۆمەتی نوێی دایە پاڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وابەدوای گەمارۆی چوار هاووڵاتی ئێرانی لەلایەن دەوڵەتی واشنتۆنەوە، تۆمەتگەلێکی بێ بنەمای لە دژی ئێران هێنایە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دویچە ولە، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆمەتگەلێکی بێ بنەما پاگەندەی کرد کە واشنتۆن لە مەبەستی ئێران بۆ پیلان ڕشتن دژی ئەمریکییەکان لەوانە بەرپرسانی ئێستا و پێشووری ئەو وڵاتە ئاگادارە.

ئەو پاگەندە دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، لە گەمارۆی چوار کەسی ئێرانی بە تۆمەتی هەوڵ بۆ ڕفاندنی هەواڵنێرێکی ئێرانی- ئەمریکی هەواڵی دا.

بلینکن لە هەمان پێوەندیدا پاگەندەی کرد: سەرتر لە هەموو ئەمانە، ئەمریکا لە حەزی ئێستای ئێران بۆ کردنە ئامانجی هاووڵاتیانی دیکەی ئەمریکا لەوانەی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا، ئاگادارە.

شیاوی باسە کە ئێران هەموو ئەو تۆمەتانەی بە شێوەی فەرمی ڕەت کردووەتەوە

News Code 38955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =