رووداوی هاتوچۆ لە کوردستان 28 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

سەرۆکی پۆلیسی رێگاوبانی کوردستان وتی: بە هۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە رێگای کامیاران، 16 کەس کوژران و12 کەس بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ عیسا گەوهەری ڕایگەیاند: کاتژمێر 11 و پێنج خولەکی ئەمرۆ پێنج شەمە مینی پاسێک لە رێگای کامیاران بۆ مەریوان وەرگەرا.

ئەم مینی پاسە 26 کەسی تێدا بووە کە 16 کەسیان گیانیان لە دەستداوە و 12 کەسیان بریندارن.

برینداران گواستراونەتەوە بۆسنە و نەخۆشخانەی کامیاران و باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.

موسافرەکانی ئەم پاسە خەڵکی گوندی پیرسەفای سەر بە مەریوان بوون.

News Code 38938

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =