کوژرانی 85 هێزی سەربازیی تورکیا لە مانگی ئۆگۆست/ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی پەکەکە

لقی سەربازی پەکەکە ڕایگەیاند کە لە پێکدادانەکانی مانگی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان 85 هێزی سەربازی تورکیا کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لقی سەربازی پەکەکە، پاگەندەی کرد لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزەکانی ئەو گرووپە لە هەرێمی کوردستان، تەنیا لە یەک مانگدا 85 کەس لە ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا گیانی خۆیان لەدەست داوە. هەروەها حکومەتی تورکیای بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئەو ناوچە تاوانبار کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی فرات نیوز، نووسینگەی ڕاگەیاندنی هەپەگە بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە مانگی ئۆگۆست ڕایگەیاند کە لە ئەو مانگە 85 کەس لە هێزە سەربازییەکانی تورکیا گیانی خۆیان لەدەست داوە و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی پەکەکە بە بەڕێوە بردنی 60 ئۆپرایۆنی جیاواز لە دژی هێزە سەربازییەکانی تورکیا، 2 ئۆتۆمبیلی سەربازی، 2 فڕۆکەی بەێ فڕۆکەوانی سەربازی و 6 کۆپتەریان کردە ئامانج.

لە ڕاپۆرتەکەی هەپەگە هاتووە کە تورکیا لە ئەو ناوچە چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە و بە هۆیەوە 7 ئەندامی پەکەکە گیانیان لەدەست داوە.

News Code 38817

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =