ئێران پێشوازی لە پێکهێنانی دەوڵەتی گشتی گیر لە ئەفغانستان دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە پاڵ گەلی ئەفغانستان دەمێنێت و لە گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات بە دەوڵتی گشت گیر، پێشوازی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، سەبارەت بە پرسی ئێستای ئەفغانستان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دوایین گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ئەفغانستان لە نزیکەوە چاوەدێری دەکات و بەردەوام لەگەڵ هەموو لایەن و ڕەتە سیاسییەکان لە ئەفغانستان لە پێوەندیدایە.

خەتیب زادە درێژەی دا: ئێران وێرای بانگهێشتی هەموو لایەنەکان بەم کەم کردنەوەی توندوتیژی و خۆبواردن، ئاشتی و سەقامگیری لە ئەفغانستانی ئارەزووی هاوبەشی خەڵکی ئەفغانستان و وڵاتانی ناوچەکە وەسف کرد.

ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین خەڵک و لایەنە جیاوازەکانیش لە هەلی کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان، بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی بەرپرسیار و وەڵامدەر کە ڕەنگدانەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگای ئەفغانستان بێت و پێوەندی دۆستانەی باشی هەبێت بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەفغانستان، ئەوپەڕی کەڵکیان وەربگرن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە درێژەی دا: ئێران لە گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی هێز و پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیر پێشوازی دەکات و هیوادارە کە ئەنجومەنی هەماهەنگی پێک بێت بتوانێت ئاشتی لە ئەو وڵاتە زاڵ بکات.

News Code 38796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =