هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردەکانی سووریا لە قامیشلۆ

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ناوچەگەلێکی جیاواز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردە ئامانج کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 9 هێزی سووریای دیمۆکراتیک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بۆ سەر گوندێک لە ڕۆژاوای قامیشلۆ، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کرایە ئامانج و تێکشکا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە بەردەم خانووی یەکێک لە بریندار ووەکانی هێرشە پێشووەکانی تورکیا لە گوندی هێمۆ لە ڕۆژاوای قامیشلۆ، لە کاتژمێر 11:25 بە کاتی خۆجەیی لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج. بە پێێ سەرچاوە خۆجەییەکان، ئەندامێکی پەکەکە لە ئەو ئۆتۆمبیلە بووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بوونی بەربڵاوی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نیشان لە ئامادەیی تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر عەین عیسا، گەورەترین سەنگەری هیزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەقەیە.

News Code 38788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =