AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٣١ ١٦:٠٨

ئەلمانیتۆر هەواڵی دا:

پەرەسەندنی هاوکاری نەوتی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا

پەرەسەندنی هاوکاری نەوتی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا

ماڵپەڕی ئەلمانیتۆر لە دانوستانی سەرکەوتووانەی نێوان بەرپرسانی کوردی سووریا و کۆمپانیا چالاکەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا بۆ بەرز کردنەوەی ئاڵوگۆڕی نەوت و بەرهەم نەوتییەکان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی-شرۆڤەیی ئەلمانیتۆر لە ئەمریکا، لە دانوستانێ نێوان بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نزیک لە دەوڵەتی سووریا بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری لە بواری ئاڵوگۆڕی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان هەواڵی دا.

بە گویرەی ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارە ئەلکترۆنیکییە، بەرپرسانی کورد و نوێنەرانەی کۆمپانیای قاترچی کە لە بواری دابینی نەوت و بەرەهەمەکانی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا چالاکی دەکەن، دوو هەفتە پێش لە شاری تەبەقا پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد. بڕیارە هەفتەی داهاتوو دیدارێکی تر لە نێوانیان ئەنجام بدرێت.

بە گوێرەی ڕێککەوتنێک کە دوای مشتومڕی درێژخایەن کراوە، کۆمپانیای قاترچی بۆ هەر لۆری کە 180 بەرمیل نەوتی خاوە لە نێوان 3240 بۆ 3960 دۆلار، پێوەندی بە کوالێتی نەوتە خاوەکەوە هەیە، بداتە ئیدارەی خۆسەر و لە هەفتەیەکدا نزیک بە 100 لۆری گازوایل و نەوت دەنێرێتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا. دەوترێت ئەو ریککەوتنە لە ژیر گوشاری ڕووسیا کراوە.

News ID 38777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha