جێگای چۆڵی سیامەند ڕەحمان لە پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ

یارییەکانی پارئولەمپیکی تۆکیۆ لە حاڵێکدا دەست پێ دەکات کە جێگای بەتاڵی وەرزشوانی گەورە و پڕشانازی ئێران، سیامەند ڕەحمان هەستی پێ دەکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، شازدەهەمین خولی یارییەکانی پارئولەمپیک کە بە میوانداری تۆکیۆ بەڕێوە دەچێت، بۆ کاروانی ئێران دۆخێکی جیاوازی هەیە. ڕەشەمەی 1398 سیامەد ڕەحمان یەکێک لە گەورەترین وەرزشوانانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد و ئەمساڵ جێگای بەتاڵی ئەو لە پارئولەمپیکی تۆکیۆ بە باشی هەستی پێ دەکرێت.

سیامەند ڕەحمان کە وەکوو بلیمەتی پاراکێشهەڵگری ناوی لێ دەبرێت، شانازی زۆری بۆ ئێران بەدەست هێنا. ئەم وەرزشوانە لە یارییەکانی لەندەن کێشی 280 کیلۆی تۆمار کرد و لە ئولەمپیکی ریۆ کێشی 310 کیلۆی هەڵگرت و دیسانەوە بووە قارەمانی جیهان.

وەرگرتنی میداڵیای زێڕی لاوانی جیهان لە ساڵی 2008، سێ میداڵ لە یارییەکانی پارائاسیایی ساڵەکانی 2010، 2014 و 2018، زێڕی یارییە جیهانییەکان لە ساڵی 2011، زێڕی قارەمانی جیهان لە ساڵانی 2014،2017 و 2019 لە دیکەی شانازییەکانی سیامەند ڕەحمان دێتە ئەژمار.

جێگری سیامەند ڕەحمان لە کێشی 107کیلۆی پاراکێشهەڵگری تۆکیۆ مەنسوور پوورمیرزاییە کە پێشتر وتبووی: گەرچی جێگرایەتی سیامەند کارێکی ئەستەمە بەڵام هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم باشترین ئاکام لە یارییەکاندا بەدەست بێنم و دڵی خەڵک شاد بکەمەوە.

News Code 38769

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha