AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٣٠ ١٠:٤٤

سەرۆک کۆمار لە مەجلیس:

یەکمایەتی دەوڵەت کۆنترۆڵی کۆرۆنایە/وەزیرەکان بە پێی شیاو بوون هەڵبژێردراون

یەکمایەتی دەوڵەت کۆنترۆڵی کۆرۆنایە/وەزیرەکان بە پێی شیاو بوون هەڵبژێردراون

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی شیاو بوونی وەزیرە پێشنیارییەکان، وتی: پێوەندی دۆستانە، بنەماڵەیی و گوشار لەلایەن کەس یان لایەنێکەوە نەبووەتە هۆی هەڵبژاردنی هیچ یەکە لە وەزیرە هەڵبژێردراوەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی شیاو بوونی وەزیرە پێشنیارییەکانی دەوڵەتی سێزدەیەم کە لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی بەڕێوە چوو، وتی: هەموو بەرنامەکانی دەوڵەت بە شێوەیەک داڕێژراون کە دوو تەوەری دەرەکی واتا دادپەروەری و پێشکەوتن بەدی بێت. دادپەروەری واتا لە هەموو بوارەکان لەوانە، دابەش کردنی سەرچاوەکان، دەرفەت و توانا کردنەوەی گەنجان لە هەموو ناوچەکان ... .

ئیبراهیم رەئیسی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە یەکمایەتی لە دەوڵەت کۆنترۆڵی کۆرۆنا و بەرز کردنەوەی دۆخ و ئاستی تەندروستی لە وڵاتە.

ناوبراو درێژەی دا: خێرا کردنەوەی ڕەوتی کوتانی ڤاکسین، ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەرز کردنەوەی ئاستی دەرمان، یەکمایەتی دەوڵەتە.

سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: پێوەندی دۆستانە، بنەماڵەیی و گوشار لەلایەن کەس یان لایەنێکەوە نەبووەتە هۆی هەڵبژاردنی هیچ یەکە لە وەزیرە هەڵبژێردراوەکان.

News ID 38765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha