حکوومەتی تورکیا تاوانێکی بە تاوانە پێشووەکانی زیاد کرد

مەزڵۆم کۆبانی بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ شەنگاڵ داوای لە حکوومەتی عێراق کرد ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی ئێزدییەکان بە جێ بێنێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی فەرماندەی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا سەبارەت بە هێرشی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بۆ شەنگال وتی: دەوڵەتی عێراق دەبێ ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی ئێزدییەکان بە جێ بێنێت.

ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا سەبارەت بە هێرشی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بۆ شەنگال نووسی:

هەواڵی شەهید بوونی سەید حەسەن و برازاکەی خەمبارمانی کرد. حکوومەتی تورکیا تاوانێکی بە تاوانە پێشووەکانی زیاد کرد. حکوومەتی عێراق کە پاراستنی کەمینەکان یەکێک لە ئەرکەکانیەتی، دەبێ کۆمەڵگای ئێزدی کە لە درێژەی مێژوودا تووشی خەساری زۆر بوون، بپارێزێت.

News Code 38728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =