تورکیا ناوچە کوردنشینەکانی باکوری سوریای بوردومان کرد

ئەمشەو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندی زرگانی لە کوردستانی سوریایان تۆپباران کرد و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دو کەس لەتۆپبارانەکەدا کوژران و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی باکور (NPA) بڵاویکردەوە، ئەمشەو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندی زرگانیان لەباکوری پارێزگای حەسەکە تۆپبارانکردوە و بەهۆیەوە دو کەس گیانیان لە دەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی دەرباسیە، عامودا و حەسەکە گوازراونەتەوە، هەروەها بەهۆی چڕی تۆپبارانەکەی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئەنقەرە هاوڵاتیانی گوندەکە نەیانتوانیوە خۆیان رزگاربکەن.

پەیوەست بەم بابەتەش سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەمشەو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا سنوری پێنج گوندیان لەحەسەکە تۆپباران کردوە و زیاتر لە 50 گولـلە هاوەن لەنزیک گوندی زرگان کەوتوەتە خوارەوە، بەوهۆیەش زیانی گیانی و مادی زۆری لێکەوتەوە و کارەبای گوندەکەش بەتەواوی پچڕاوە.

News Code 38720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha