پرایس: ئامادەی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانین بەڵام تۆپ لە زەوینی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ هاتنە سەر کاری دەوڵەتی نوێ لە ئێران پاگەندەی کرد کە واشنتۆن ئامادەی درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیە بەڵام ئەوە تارانە کە ئەبێ سەبارەت بە ئامادەبوونی خۆی بڕیار بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، نێد پرایس وتەبێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە شاندی ئەمریکی ئامادەی گەڕانەوە بۆ ڤیەنا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆییە، بەڵام ئەوە تارانە کە ئەبێ بۆ ئامادەبوون و بەشداری خۆی بڕیار بدات.

پرایس پاگەندەکانی ئەم شێوەی هێنایە ئاراوە: ئێمە ئامادەین بۆ درێژەی گفتوگۆن ناڕاستەوخۆکان لەسەر گەڕانەوەی بەرانبەر بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بگەڕێینەوە ڤیەنا. زۆر بەرچاوە کە بەرپرسان لە دەوڵەتی ئێران ئەبێ بڕیارگەلێک لە ناو سیستەمی خۆیان سەبارەت بە ڕێگایەک کە دەیانەوێت درێژەی بدەن، بدەن.

پرایس زیادی کرد: ئێمە هێشتا پێمان وایە کە دیپلۆماسی کردەیی ترین و کاریگەرترین ڕێگا بۆ پێشکەوتن دەخاتە بەر دەممان. پرایس هەروەها وتیشی کە واشنتۆن درێژە دەداتە گفتوگۆکان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان بە تاران.

ناوبراو لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد: ئێمە وتوومانە کە دەستەبەر کردنی ئازادی هاووڵاتیانی ئەمریکی کە بە شێوەی نادادپەروەرانە لە زیندانن، یەکێک لە یەکمایەتییە گرینگەکانە. تا ئەو کاتەی کە بتوانن بە خەیاڵی ئاسوودەوە بگەڕێنەوە بۆ ناو بنەماڵەکانیان، دەست لە هەوڵدان بۆ ئازاد کردنیان هەڵناگرین.

News Code 38514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =