بە پێی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلمێناری لوبنان هاوکات لە گەڵ بڵاو کردنەوەی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند: ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەم ڕێوڕەسمەدا وتەدانێکیان پێشکەش کرد و داکۆکییان کردە سەر ڕاسپاردە گرنگ و نوێیەکانی دەوڵەتی داهاتووی ئێران.
کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنانیش وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم ڕێوڕەسمە لە تەلەفزیۆنی فەرمییەوە، ڕایگەیاند: پێک هێنانی دەوڵەتی نوێ نابێ دوا بکەوێ. پیلانی گەمارۆی هەڵبژاردن لە کۆڕی سیاسەتدانانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی داڕێژرا بوو.
هەروەها کەناڵی ڕووسیا ئەلیەومیش بەشێک لە وتەکانی ڕێبەری بڵاو کردەوە و لە زاری رێبەرەوە ڕایگەیاند: گواستنەوەی دەسەڵات هیوا دروست دەکات. ئەو دەوڵەتاەی تا ئێستا هاتوون و دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە، خاوەندی بۆچوونی سیاسی جۆراوجۆرن کە نیشاندەری جیاوازی بیروڕا و ئازادی و سەلامەتی هەڵبژاردنە.
ڕۆژنامەی زایۆنیستی جروزالیم پۆست لە تویتەرێکدا کە ئاماژەی بۆ پەسند کردنی سەید ئیبراهیم ڕەییسی لە لایەن ڕێبەری کۆماری ئیسلامییەوە کردبوو، نووسی: سەرۆک کۆماری نوێی ئێران داکۆکی کردە سەر هەڵوەشانەوەی گەمارۆ زاڵمانەکان دژی ئێران.
هەواڵدەریی بی بی سی بە تیتری "ئایەتۆڵا خامنەیی سەرۆک کۆماریی ئیبراهیم رەییسی جێبەجێ کرد" و "ئیبراهیم ڕەییسی: بڕوای خەڵک تووشی کێشە بووە" ئەم ڕێوڕەسمەیان ڕووماڵ کرد.
ماڵپەڕی سی جی ئێن تەلەڤزیۆنی جیهانی چین لە هەواڵێکی کورتدا ئەم ڕێوڕەسمەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ بڕیاری ڕەییسی بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان کرد.
Your Comment