ئەمریکا سەلماندی کە لە پشتی دەستدرێژی و گەمارۆ دژی یەمەن خۆی شاردۆتەوە

وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵای یەمەن ڕایگەیاند: پشتیوانی ئەمریکا لە ڕژیمی سەعوودی جارێکیتر سەلماندی کە واشینتۆن لە پشتی دەستدرێژی و گەمارۆ دژی یەمەن خۆی شاردۆتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەسیرە، محەمەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵای یەمەن کاردانەوەی بە وتەکانی تیمۆتی لندرکینگ نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئەم وڵاتە نیشان دا و ئەم وتانەی ئیدانەی کرد.

ناوبراو داکۆکی کرد: : پشتیوانی ئەمریکا لە ڕژیمی سەعوودی جارێکیتر سەلماندی کە واشینتۆن لە پشتی دەستدرێژی و گەمارۆ دژی یەمەن خۆی شاردۆتەوە.

ئەو وتیشی: وتەکانی ئەم دواییانەی لندرکینگ بۆ پشتیوانی لە هاوپەیمانی سەعوودی لە گەڵ هەموو دروشمەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پێویستیی بوونی ئاشتی لە یەمەن دژایەتی هەیە.

شیاوی ئاماژەیە نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری یەمەن وێڕای سەفەر بۆ ڕیاز، وتەهایەکی دژی دەوڵەتی ڕزگاری نەتەوەیی ئەم وڵاتە اگەیاند. هەروەها داکۆکی کردە سەر پێویست بوونی ڕاگیرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەرتەش و کۆمیتە خەڵکییەکانی یەمەن لە مارب.

News Code 38441

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =