بانگهێشتی فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بڵاو کرایەوە

بانگهێشتی پازدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان و جۆرەکانیتری شانۆ بڵاو کرایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، دایرەی گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی بە هاوکاری ئەنجومی هونەرە نمایشیەکانی ئێران، پازدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە دروشمی "شانۆی سەرشەقام، شەقامی ڕووناکی هاودڵی" بەڕێوە دەبات.

بابەتی فستیڤاڵەکە ئازادە بەڵام بابەتەکانی هاودڵی و یەکدەنگی کۆمەڵایەتی، شادی کۆمەڵایەتی و ئومێد، پەرەدان بە واتا ئایینی و بایەخە مرۆییەکان، پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی و باشتر بوونی دۆخی ئابووری، کاریگەری کۆرۆنا لە سەر کۆمەڵگا، مافی منداڵان، ئاشتی و دۆستی، مادە هۆشبەرەکان، تەڵاق و بێکاری لە سەرووی بابەتەکانیتر دان.

بە پێێ ڕاگەیندراوی بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فستیڤاڵەکە، خوازیاران دەبێ تاکوو یەکەمی خەرمانان بەرهەمەکانیان بۆ نووسینگەی فستیڤاڵەکە بنێرن و لە ١٨ تاکوو ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ فستیڤاڵەکە بەڕێوە دەچێت.

News Code 38420

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =