هاوپەیمانی فەتح کاردانەوەی بە ڕێککەوتنی بەغدا- واشینتۆن نیشان دا

هاوپەیمانی فەتح بە ڕێبەرایەتی هادی عامری بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کاردانەوەی بە ڕێککەوتنی ئەم دواییانەی بەغدا- واشینتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا نیشان دا.

بە پێێ هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومریە نیوز، ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەم وڵاتە کاردانەوەی هاوپەیمانی فەتح بە ڕێبەرایەتی هادی عامری بەدواوە بوو.

هاوپەیمانی فەتح لە بڵاوکراوەی خۆیدا وێڕای پشتیوانی لە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق، ڕایگەیاند: ئەمە کردەوەیەکی ئەرێنییە. ئێمە لە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان تا کۆتایی ساڵ پشتیوانی دەکەین.

جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی دووشەمە بڵاوکراوەیەکی هاوبەشیان دەرکرد. لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: واشینتۆن و بەغدا لە سەر کۆتایی هێنان بە بەشداری هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ڕێککەوتن.

News Code 38405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =