AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٥ ١٦:٣٠

28  هەزار کرێکاری بیناسازی لە کوردستان بیمەی ئاسایشی کۆمەڵایەتییان هەیە

28  هەزار کرێکاری بیناسازی لە کوردستان بیمەی ئاسایشی کۆمەڵایەتییان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کوردستان وتی: ٢٨ هەزار کرێکار واتا ١٣.٢  لەسەدی جەماوەری هەموو بیمەکراوانی کوردستان لە ژێر پشتیوانی بیمەی کرێکارانی بیناسازی دان.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید سەلاح قورەیشی لەم بارەوە وتی: ئەوانەی خاوەنی ئەم جۆرە بیمەن جگە لە وەرگرتنی دەفتەرچەی دەرمانی، لە هەموو خزمەتەکانی دیکە وەکوو بیمەی بێکاری و خانەنشینی بەهرەمەند دەبن.

قورەیشی هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە ٢٧ هەزار خانەنشینی کوردستانی لە ژێر پشتیوانی بیمەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دان، وتیشی: بیمەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی گەورەترین ڕێکخراوەی بیمەگەرە کە لە بواری جۆراوجۆردا خزمەتگوزاری دەکەن.

News ID 38402

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha