بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی دژە سیخوڕی ئەو وەزارەتخانە ڕایگەیاند: بە چاوەدێری و کۆنترۆڵی ئیتلاعاتی دەرەوەی سنوورەکان و هەوڵی بەربڵاوی هەواڵگری سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان گرووپێک لە هۆکارەکانی ڕێکخراوی سیخوڕی ئیسرائیل لەگەڵ وەجبەیەکی قورس لە چەک و تەقەمەنی دوای هاتن بۆ ناو ئێران لە ڕۆژاواوە، دەستگیر کران.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هۆکارەکانی مووساد دەیانەویست لە ئەو جیهازاتە لە ئاژاوەکانی ناوشار و تیرۆر کەڵکوەربگرن، وتی: ئیسرائیل لە کاتی هەڵبژاردنەکانیش لە چەند جاردا ویستیان هەوڵی خراپکارانە لە شوێنە جیاجیاکانی ئێران ئەنجام بدەن کە بە هەوڵی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان، ڕێگریان لێ کرا و گورزێکی کوشندە لە گرووپی تیرۆریستی مووساد لە ناوچەکە درا.
Your Comment