کوژرانی بەرپرسی پەکەکە لە ئەرزڕووم لە پێکدادانی ئاگری

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پاگەندەی کرد کە بەرپرسی پەکەکە لە ئەرزەڕووم لە پێکدادانێکدا لە ئاگری کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزرارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک پاگەندەی کرد کە لە پێکدادانی نێوان هێزە سەربازییەکانی تورکیا و ئەندامانی پەکەکە لە ئاگری، سێ ئەندامی ئەو حزبە لەوانە بەرپرسی پارێزگای ئەرزەڕووم، گیانی خۆیان لەدەست داوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە بەرزاییەکانی کارتوین لە بەشی پاتنۆس، لە پاریزگای ئاگری دەستی پێکردووە. لە ئەو پێکدادانە، لە کاتی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی، 3 ئەندامی پەکەکە گیانی خۆیان لەدەست داوە.

هەروەها لە ئەو ڕاگەیێندراوە هاتووە کە یەکێک لە گیان لەدەست داوان بەرپرسی پەکەکە لقی ئەرزەڕووم بووە. لە ئەو هەواڵەدا ناوی ئەو کەسە بڵاو نەکراوەتەوە.

شیاوی باسە کە پەکەکەش هیچ کاردانەوەیەکی بە ئەو هەواڵە نەبووە.

News Code 38343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =