بەلەمی 45 پەنابەر لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان نوقم بوو

نوێنەری یەکێتی نیشتمانی لە یۆنان ڕایگەیاند کە بەلەمێک کە 45 پەنابەری زۆرینە کوردی دەگواستەوە بۆ ئەورووپا، لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان نوقم بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەوا بابان ڕایگەیاند کە بەلەمێک کە بڕیار بوو 45 پەنابەر لە کەنارەکانی ئانتالیاوە لە تورکیا بگوازێتەوە بۆ یۆنان، لە نزیکی دوورگەی کرت لە یۆنان نوقم بووە.

نوێنەری یەکێتی نیشتمانی لە یۆنان زیادی کرد کە زۆربەی ئەو پەنابەرانە خەڵکی ڕاپەڕین لە هەرێم بوون و 36 کەسیان لەلایەن هێزەکانی یۆنان و تورکیاوە ڕزگاریان بووە و 9 کەسیش بێ سەروشوێنن.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە زۆربەی ڕزگاربووەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دوورگەی کرت و لە نێوانیاندا 4 ژن و منداڵێک دەبینرێت.

News Code 38341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =