بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ ڕۆژ لەمەوپێش گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە عەفرین دۆزرایەوە کە پاگەندەی جیاواز سەبارەت بە شوناسی تەرمەکان دەکات. هەواڵدەری ئەناتۆڵی تورکیا، تەرمەکانی ناو ئەو گۆڕە بە هی دژبەرانی پەکەکە و یەپەگە دەزانێت و پاگەندەی کردووە کە ئە وکەسانە لەلایەن پەکەکە و یەپەگەوە کوژراون. لەلایەکی تریشەوە هەواڵدەری بەینولنەهرەین ئەمڕۆ پاگەندەی کرد کە ئەو تەرمانە هی ئەندامانی یەپەگە و خەڵکی سڤیلێکە کە لە بوردمانەکانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی ڕابردوو هەواڵدەری دەوڵەتی ئەناتۆڵی بە بڵاو کردنەوەی دوو هەواڵ سەبارەت بە تەرمە دۆزراوەکانی ناو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە پاگەندەی کرد کە ئەو شوێنە شوێنێکی نیشتەجێی بووە و گۆڕستان نییە. ئەناتۆڵی لە زمانی محەمەد شێخ ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجەیی عەفرینەوە نووسیبووی کە هێزەکانی یەپەگە ئەونەی کە نەچوونەتە ڕیزی هێزەکانیانەوە، خستووەتە ناو ئەو گۆڕە و تا ئێستا 68 تەرم لە ناو ئەو گۆرە دۆزراوەتەوە.
دوێنێ هەواڵدەری بەینولنەهرەین، بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە تەرمە دۆزراوەکان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گۆڕستانی ئەوێستا، هی ئەندامانی یەپەگە و خەڵکی سڤیلە کە لە ڕەوتی هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە.
وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین و ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی فراتیش ڕایگەیاندووە کە ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە هی کاتێکە کە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر عەفرین. لەبەر ئەوەی کە ئەو کاتە خەڵک نەیاندەتوانی مردووەکانیان لە گۆڕستان بنێژن، لە ئەو شوێنە بەخاکیان دەسپارد. ئەو شوێنە گۆڕی بەکۆمەڵ نییە، مەزارگەیەکی خەڵکی ناوچەکەیە.
بۆچوونی ئێوە