ئەگەری هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب لە ئارا دایە

سوپای ڕووسیا جارێکی دیکە چەند هەواڵێکی دەست کەوتووە کە باس لە گەڵاڵە و پیلانی گرووپە تیرۆریستییەکانی سووریا بۆ هێرشی کیمیایی لە پارێزگای ئەدلەب دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ئەمە یەکەم جار نییە کە سوپای ڕووسیا هەواڵگەلێکی دەست دەکەوێت کە لە گەڵاڵە و پیلانی گرووپە دژەبەرە سوورییەکان و کڵاو سپییەکان بۆ بەڕێوە بردنی هێرش بۆ سەر پارێزگای ئەدلەب هەواڵ دەدات.

لە هەمان پێوەندیدا وادیم کۆلیت جێگری ناوەندی ڕووسی ئاشتی ڕۆژی هەینی وتی کە میلیشیاکان لەگەڵ گرووپی کڵاو سپییەکان خەریکی پێکهێنانی بەرنامە و بەڕێوە بردنی هێرشێکی کیمیایی بۆ سەر پارێزگای ئەدلەب لە سووریان.

کۆلیت لە ئەو بارەوە وتی: ناوەندی ڕووسیایی ئاشتی لایەنەکانی پێکدادان لە سووریا هەواڵگەلێکی وەرگرتووە کە نیشانی دەدات گرووپی تیرۆریستی هەیئەت تەحریرولشام لە ناوچەی ئارامی ئەدلەب بە بەکارهێنانی مادەی ژەهراوی خەریکی بەڕێوە بردنی هێرشێکن.

ئەو بەرپرسەی سوپای ڕووسیا بە پێی هەواڵە وەرگیراوەکان لە کەسانی خۆجەیی وتی کە هێزە دژبەرەکانی سووریا لەگەڵ نوێنەرانی گرووپی بە ڕواڵەت مرۆڤدۆستانەی کڵاو سپییەکان نزیک بە 10 بەرمیل مادەی ژەهراویان بە بارهەڵگر بۆ ناوچەی نزیک بە گوندی "حەریم" گواستووەتوە.

News Code 38048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =