ئامادەیی ڕووسیا بۆ ئاسانکاری دانوستان لە نێوان کوردەکان و دیمەشق

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مسکۆ ئامادەیە بەستێن بۆ ئاسانکاری دانوستانەکان لە نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا دروست بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری تاس رووسیا، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند رووسیا ئامادەیە یارمەتیدەری ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ لە نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی بێت بەڵام دوو لایەنەکە ئەبێ هەڵوێستی پتەویان هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بە هاندانی بەشێکی بەرچاو لە کوردەکانی سووریا بەرەو جودایی خوازی تۆمەتبار کرد.

سێرگەی لاڤرۆف هیوای خواست کە ئەو کوردانە کە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندین لە هاندانەکانی ئەمریکا بۆ جودایی خوازی زیاتری کوردەکان و مەترسییەک کە بەو هۆیەوە هەیە، تێبگەن.

لاڤرۆف زیادی کرد: لە هەموو سەردەمی قەیرانی سووریا، بەتایبەتی دوای هاتنی سەربازی ڕووسیا بۆ سووریا لە سەر داوای دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە، ڕووسیا کوردەکانی بە پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دیمەشق هان داوە تا بتوانن لەسەر ئەوەی کە چلۆن لە وڵاتێک ژیان بکەن، دانوستان و گفتوگۆ بکەن.

News Code 38039

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =