پۆلیسی یۆنان پەنابەران بێ جلوبەرگ دەنێرێتە سنووری تورکیا

پۆلیسی یۆنان لە پەنابەرە نایاساییەکانی دا و بێ جلوبەرگ ئەوانی بۆ سنووری تورکیا ناردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، 42 پەنابەر کە دەیانویست بچنە خاکی یۆنانەوە قۆڵبەست کران و لێیان درا و بێ جلوبەرگ بۆ سنووری تورکیا نێردران.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە 42 کەس لە پەنابەران کە دەیانویست بچنە خاکی یۆنانەوە، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی یۆنانەوە ئازار دران و لە حاڵێکدا کە جلوبەرگیان لە بەر نەبوو، بۆ سنووری تورکیا نێردران.

بە پێی هەواڵی SOL، ئەم پەنابەرانە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێران وتیان لە یۆنان خواردن و ئاویان پێ نەدراوە و توندوتیژیان لە گەڵ کراوە و جلەکانیان لێیان سەندراوە.

یەکیەتی ئەورووپا داوای لە تورکیا کرد ئەم پەنابەرانە وەربگرێت و تورکیاش رایگەیاندووە کە لە بەرانبەر وەرگرتنیاندا پارە وەردەگرێت.

ئانگێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان لە وتەدانی خۆی لە دانیشتنی یەکیەتی ئەورووپا کە حەوتەی ڕابردوو لە بروکسل بەڕێوە چوو، وتی: رێککەوتننامەی پەنابەران بە تەرخان کردنی 3 ملیار یۆرۆ سەرچاوە بۆ ماوەی 5 ساڵیتر لە نێوان یەکیەتی ئەورووپا و تورکیا درێژ کرایەوە.

News Code 38023

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =