بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین, داوود شەهاب لە رێبەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی فەلەستین وتی: ئێمە لە حاڵی شەڕ لە گەڵ داگیرکەرانین و فەلەستینییەکان دەبێ لە سەر پاراستنی ماڵ و خانووی خۆیان پێداگری بکەن.
ئەو وتیشی: دانیشتووانی قودس دەبی سەرەڕای هەڕەشە و قۆڵبەست کران, لە ماڵی خۆیان بمێننەوە. بەرخۆدان ئامادەیی تەواوی بۆ پشتیوانی لە شتە پیرۆزەکانی قودس هەیە.
لە لایەکیترەوە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بڵاوکراوەیەکی دەرکرد: ئێمە داگیرکەران بە بەرپرسی دۆخی گەڕەکەکانی قودس دەزانین ئێمە داوا لە میلەتی فەلەستین دەکەین درێژە بە بەرەنگاری لە گەڵ زایۆنیستەکان بدەن.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای داکۆکی لە سەر ئامادەیی بەرخۆدان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ رژیمی زایۆنی رایگەیاند: ئەوەی لە قودس روو ئەدات, ئاگرێک لە ناوچە دادەگیرسێنێت.
محەمەد حەمادە وتەبێژی حەماس لە شاری بەیتولموقەدەس, وتی: هێرشەکان و دەستدرێژییە ئاشکراکانی داگیرکەران بۆ ناوچەی بوستان بە مەبەستی رووخاندنی ماڵەکان و دەکردنی دانیشتووەکانی دەبێتە هۆی رووداوی نالەبار.
حەمادە داکۆکی کرد: بەرخۆدان وشیارە و ئیزن نادات داگیرکەران درێژە بە سیاسەتی بەدرۆ خستنەوەی ڕاستییەکان و یەهوودیسازی بدەن.
ناوبراو لە کۆتاییشدا داوای لە خەڵکی فەلەستین کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ داگیرکەران یەکگرتووتر بن.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای داکۆکی لە سەر ئامادەیی بەرخۆدان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ رژیمی زایۆنی رایگەیاند: ئەوەی لە قودس روو ئەدات, ئاگرێک لە ناوچە دادەگیرسێنێت.
News ID 38000
Your Comment