بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبرگ، بەرپرسێک لە دەوڵەتی ئەمریکا بەرەبەیانی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەگەر بەرپرسانی ئێران ئامادە ببن، شاندی دانوستانکاری ئەمریکی بۆ گەڕانەوە بۆ ڤیەنا بۆ ئەنجامی حەوتەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان ئامادەیە.
بە پێێ قسەی ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی دەربخرێت، شاندی دانوستانکاری جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ڕابرت مالی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەتوانێت ناوەڕاستەکانی هەفتەی داهاتوو بۆ درێژەی گفتوگۆکان بگەڕێتەوە ڤیەنا.
Your Comment