بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنج گیراوی دیکەی بادینان کە ماوەی 10 مانگە ڕفێندراونو بڕیاروایه مانگى حه‌وتى ئهمساڵو له‌دوو ڕۆژى جیاوازدا دادگایی بكرێن.
یه‌كێك لهكهسوكارى گیراوانى بادینان دواى سهردانهكهین بۆ په‌رله‌مان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداو ڕایگه‌یاند، "سه‌ردانى فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان‌مان كرد به‌بێ جیاوازىو ئاگادارمان كردنه‌وه له‌وه‌ى ڕۆژى 5ى 7ى 2021و 12ى ئه‌و مانگه كه‌سوكاره‌كانمان ده‌درێن به‌دادگا له‌لایه‌ن دادگاى تاوانى دوى هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى گوایه كه‌سوكاره‌كه‌ى ئێمه‌ى خیانه‌تی ئه‌منى قه‌ومیان كردوه".
ئه‌وه‌شى وت:"وه‌كوو كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و گیراوانه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى كه‌سوكاره‌كانمان كراون ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوا له‌په‌رله‌مانى كوردستان‌و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین به‌بێ جیاوازى هاوكارمان له‌ده‌رخستنى ڕاستیهكانو هۆكارى دهستگیركردنو دادگاییكردنى كه‌سوكاره‌كانمان".
باسى له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى ئێمه‌ى پێ تاوانباركراوه گوایه كه‌سوكاره‌كانمان كاریان بۆ ئهمریكاو به‌ریتانیاو خودى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردوه.
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر كه‌سوكارى ئێمه به‌كرێگیراوى ئهمریكاو به‌ریتانیاو مسته‌فا كازمى بن‌و كاریان بۆ ئه‌وان كردبێ، پێموایه له‌زیندان نه‌ده‌بون، بۆیه داوا له‌حكومه‌تى ههرێمو هه‌موو سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت داواكارى گشتى، ئه‌و كه‌یسه به‌لاڕێدا نهبرێتو نه‌كرێته كه‌یسێكى سیاسیی، به‌ڵكو داواده‌كه‌ین ڕێكارى یاسایی خۆى وه‌ربگرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌ماوه‌ى 10 مانگى ڕابردودا نه ئێمه وه‌كو كهسوكاریانو نه پارێزه‌ره‌كانیش نه‌مانتوانیوه بیانبینینو قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
لهپهیامێكیشدا جه‌ختیكرده‌وه، "داواده‌كه‌ین ئهمریكاو به‌ریتانیاو خودى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌جدى بێنهسهرخهتو له‌م كه‌یسه بپرسنه‌وه چونكه ناویان هاتوه گوایه كهسوكارهكانى ئێمه خیانه‌تى نیشتیمانیان كردوه‌و كاریان بۆ ئه‌وان كردوه".
کەسوکاریان ئاشکرایان کرد:
بەندکراوانی بادینان کاریان بۆ مستەفا کازمی کردووە

كه‌سوكارى پێنج گیراوى بادینان زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه ئاشكراده‌كه‌ن كه ئاراسته‌ى كوڕه‌كانیان كراوه.
News ID 37875
Your Comment