AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٣١ ١٤:٣٢

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران:

لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدار ناکەم

لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدار ناکەم

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە کۆڕێکدا بە بەشداریی سەدان هەواڵنێر یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە وڵامی پرسیاری میدیاکاندا سەبارەت زۆربابەتی ناوخۆیی و حیهانی قسەی کرد.

ڕەئیسی سەبارەت بە هەڵبژاردن وتی: حەماسەی 28ی جۆزەردان پەیامێکی گرینگ بۆ هەموو جیهان بوو.

سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەت بە بەرجامەوە دەست پێ ناکات
ئەو داکۆکی کردە سەر ئەوەی کە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەت بە بەرجامەوە دەست پێ ناکات و وتی: پێوەندی بەربڵاو و هاوسەنگمان لە گەڵ هەموو وڵاتان دەبێت. هەر دانوستانێک کە تێیدا بەرژەوەندییەکانی ئێمە بپارێزرێت، پشتیوانی لێ دەکەین.
ئەو وتیشی: دۆخی ئابووری و کێشەی ژیانی خەڵک بە دانوستانەوە گرێ نادەین. هەموو دانوستان و وتووێژێک دەبێ ئاکامێکی بۆ میلەتی ئێران هەبێت. بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان، سنووردارکردنەوەکان و پێوەندییەکان دانوستان دەکەین.
ئەورووپییەکان نەکەونە ژێر گوشاری سیاسەتەکانی ئەمریکاوە
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سەبارەت بە گرینگایەتی بەرجام بۆ دەوڵەت، دەڵێت: وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی دەبێ سەرنجی ئەم ڕێککەوتنە بدەن و بزانن چۆن لە گەڵ ئەوەدا ڕووبەڕوو بوونەتەوە. ئەوان ڕێککەوتنی بەرجامیان پێشێل کرد و بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد.
هەروەها داکۆکی کرد ئەوروپییەکان نابێ بکەونە ژێر گوشار و سیاسەتەکانی ئەمریکا و وتیشی: ئێمە داوا لەو وڵاتانە دەکەین بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن. دەوڵەتی ئێمە بەدوای شوێنگیری مافەکانی خەڵکەکەیە.
ئەمریکا و ئەورووپا وڵامدەری جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانیان بن
ئایەتۆڵا ڕەییسی داکۆکی کرد: ئەمریکا دەبێ لە بەرانبەر هەموو جیهاندا وڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە کە بۆچی بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام جێبەجێ نەکرد. ئەمە داواکاری خەڵکی ئێرانە و ئێمە بەشێوەی جیدی شوێنگیری دەکەین.
ئەو داکۆکی کرد: هەموو دەزگا و رێکخراوە دەوڵەتییەکان دەبێ ئامارەکان ڕابگەینن و هیچ شتێک لە هەڵکەوتووان، کارناسان و میدیاکان ناشارینەوە. خەڵکیش دەبێ بزانن دەوڵەت لە چ دۆخێکدا دەست بە کار دەبێت. ئێمە هەوڵ ئەدەین دۆخی ئێستا بە دۆخی خوازراوی خەڵک نزیک بکەینەوە.
سەرۆک کۆماری نوێی ئێران وتیشی: خەڵکی بەڕێزی ئێران ئەوەیان لە سەرۆک کۆماری دەوێ کە بەڵێنەکانی لەبیر نەکات و بۆ باشتر بوونی ژیانی خەڵک هەوڵ بدات، ئێمەش ئەوە ڕادەگەینین کە هەر لە سەرەتای کارەوە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان بەکار دێنین.
هەموو کات لەبواری بەرگری لە مافی مرۆڤ چالاکیم کردووە
رەییسی وتی: ئەو کەسانەی ئێمە تۆمەتبار دەکەن، دەبێ بزانن هەموو کردەوەکانی من لە کاتی بەرپرسیاریەتیمدا لە پێناو پاراستنی مافی مرۆڤ بووە. ئەمڕۆ ئەو کەسانەی کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن دەبێ وڵامدەر بن.
پێوەندی من لە گەڵ خەڵک پێوەندی خزمی نابێت
سەرۆک کۆماری ئێران ڕوونی کردەوە: پێوەندی من لە گەڵ خەڵک پێوەندیەکی خزمی و کەسی نییە. سیستەمێک بۆ پێوەندی لە گەڵ خەڵک لە هەموو چین و توێژەکان و هەموو ئاستە کۆمەڵایەتییەکان دەخەینی ڕێ بۆ ئەوەی پێوەندی ئاسایی و نێزیکمان لە گەڵ خەڵک ببێت.
ئەو داکۆکی کردە سەر ئەوەی کە پێوەندیم لە گەڵ خەڵک وەکوو گرینگترین ئەرکی خۆم دەزانم و ڕێزی لە میدیاکان و هەواڵنێران گرت و بوونی ئەوانی لە پێوەندی لە گەڵ خەڵکدا کاریگەر زانی.

News ID 37871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha