AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٣١ ١٢:٤٣

کچە کێشهەڵگرێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا

کچە کێشهەڵگرێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی شاری مەهاباد وتی: کێشهەڵگری مەهابادی، وەکوو یەکەم کێشهەڵگری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بانگهێشتی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوانی خانمان کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قرنی مستەفاوور ڕایگەیاند: بۆ بەڕێوەچوونی دووهەمین ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری تازەلاوانی کچ، دیانا کۆرانی، کێشهەڵگری تازەلاوی مەهابادی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا.

ناوبراو درێژەی دا: کۆرانی، وەکوو یەکەم کێشهەڵگری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوانی کچانی ئێران کراوە کە ئەو ئوردووە لە ڕێکەوتی 2 بۆ 8 ی پووشپەڕ لە تاران بەڕێوە دەچێت.

News ID 37866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha