بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی ڕایگەیاند: کۆی گشتی دەنگەکان لە پارێزگای کوردستان 451 هەزار و 590 دەنگ بووە کە 117 هەزار و 856یان دەنگی بەتاڵ بوون.
ئەو وتیشی: ئیبراهیم ڕەییسی بە وەرگرتنی 185 هەزار و 824 دەنگ، موحسین ڕەزایی بە 66 هەزار و 895 دەنگ و عەبدولناسر هیمەتی بە 66 هەزار و 240 دەنگ بە ڕیز پلەی یەکەم تا سێهەمیان لە هەڵبژاردنەکان بە دەست هێنا.
زارعی ڕایگەیاند: شاری دیواندەرە بە 61.5 زۆرترین و سنە بە 26.41لەسەد کەمترین ڕێژەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان بووە.
شیاوی ئاماژەیە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە کوردستان مەرجەکانی بەشداری لە هەڵبژاردنیان هەبوو، یەک ملیۆن و 219 هەزار و 126 کەس بوون.
Your Comment