بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد.
لە پەیامەکەی حەلبوسیدا هاتووە: بەڕێز ڕەئیسی، سەرۆک کۆمار هەڵبژێردراوی ئێران، مایەی شانازیە کە بە نوێنەرایەتی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنتان لە هەڵبژاردن و هیوای سەرکەوتن و گەشە و سەقامگیریم هەیە بۆتان لە خزمەت بە وڵاتەکەتان.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆتاییدا وتی: ئەم بۆنەیە بە هەندوەردەگرم و لەسەر هەوڵی قووڵمان بۆ گەشەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە جەخت دەکەم.
Your Comment