کاردانەوەی یەپەگە بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی عەفرین

وتەبێژی یەپەگە تۆمەتی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی عەفرین لەلایەن ئەو گرووپەی بێ بنەما وەسف کرد و حکومەتی تورکیای لەو بارەوە تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەپەگە لە کاردانەوە بە پاگەندەی ئەردۆ٩غان کە گوایە ئەو گرووپە هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەی عەفرین، کاردانەوەی نیشان دا.

نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە لە ئەو بارەوە لە زنجیرە تویتێکدا، وێڕای ئیدانە کردنی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفای شاری عەفرین، پاگەندەی ڕۆڵی یەپەگە لە ئەو هیرشەی بێ بنەما وەسف کرد.

مەحموود لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: ڕۆژی 12 ی جوون هیرش کرایە سەر نەخۆشخانەی عفرین کە بەهۆیەوە هاووڵاتیانی بێ تاوان گیانیان لەدەست دا. ئەردۆغانی بە پاگەندەی بێ بنەما هێزەکانی ئێمەی لە ئەو بارەوە تاوانبار کرد. تورکیا کە خۆی لە دەست یلە هەزاران کاری تیرۆریست یلە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا بەتایبەتی لە سووریا هەبووە نابێت ئێمە بەم شێوەیە تۆمەتبار بکات.

ناوبراو درێژەی دا: یەکینەکانی پاراستنی گەل هێرش بۆ سەر ئەو نەخۆشخانەی ئیدانە دەکات. هێزەکانی ئێمە هیچ کات خەڵکی سڤیلیان نەکردووەتە ئامانج و ئێمە زۆر دژی هێرشی سەربازین کە گیانی خەڵکی سڤیل و ژیرخانی ناوچەکان بخاتە مەترسییەوە.

News Code 37771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =