بە پێی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لەم بارەوە وتی: دەبێ لە هەموو ڕێگاکان بۆ هێنانی سەرمایەدانەران بۆ نێو پارێزگا کەڵک وەربگرین و لە توانا و سەرمایەی ئەوان بۆ گەشە و ئاوەدانی ناوچە کەڵک وەربگرین.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەبێ لە تاران دانیشتنێک لە گەڵ سەرمایەدانەران و خاوەن کاروپیشە گەورەکان بەڕێوە بچێت، وتیشی: دەبێ دەفرایەتی ناوچەی تایبەتی ئابووری و ناوچەی ئازاد بۆ سەرمایەدانەرانی ناوخۆی وڵات بە باشی شی بکرێتەوە.
پارێزگاری کوردستان هەروەها ئاماژەی بۆ بەشداری لە پیشانگای سلێمانی کرد و ڕایگەیاند: ئەم پیشانگایە یەکەمی پووشپەڕ دەکرێتەوە و دەکرێ لەم دەرفەتە بۆ ڕاکێشانی سەرمایەدانەرە بیانییەکان کەڵک وەربگرین.
Your Comment