بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە هەبوونی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق و ڕوانینی ئێران بە ئەو بابەتە، وتی: هەڵوێستی هەمیشەیی ئێمە ڕێز بۆ سەروەری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان وەکوو بنەمایەکی نێودەوڵەتی و بنەڕەتی لە سیاسەتی دەرەوە و ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی عێراق ڕای خۆیی لەو بارەوە بە ڕوونی بەیان کردووە و ئێمە پێمان وایە دەوڵەتی عێراق توانی پێویستی بۆ چارەسەر هەڕەشەکان هەیە. ئاڵبەت ئەبێ هەماهەنگی زیاتر لەو بارەوە بکرێت و نیگەرانییەکانی دەوڵەتی تورکیاش بەتایبەتی لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە تێگەییشتنی لەسەر بکرێت و لە هەوڵێکی هاوبەشدا ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت.
هەروەها وتیشی: ئێمە لەگەڵ دەوڵەتەکانی ئەنقەرە و بەغدا لە ئەو بوارەدا گفتوگۆمان هەیە، پێما وایە ئەو بابەتە بەستێنی زۆری هەیە و نیگەرانییەکانی دوو وڵات ئەبێ سەرەنجی پێ بدرێت.
خەتیب زادە لە دریژەی قسەکانیشیدا هاوپەیوەند بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: 3.5 میلیۆن هاووڵاتی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات دەتوانن دەنگ بدەن.
Your Comment