بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەیلی میل، لێکۆڵەران ئەپلیکەیشنێکیان بۆ پێش بینی کردنی تەمەنی مرۆڤ داناوە کە نیشان ئەدات مرۆڤ ناتوانێ زیاتر لە 150 ساڵ تەمەنی ببێت.
ئەوان ئەپلیکەیشنێکی تایبەتی ئایفۆنیان دروست کردووە کە لە ڕێگای وەرگرتنی زانیاری بەکارهێنەرەوە دەتوانێ تەمەنی مرۆڤ پێش بینی بکات.
هەروەها لە لێکۆڵینەکاندا بەو ئەنجامە گەیشتن کە دوو پێوەر تەمەنی مرۆڤ دیاری دەکەن. یەکەم تەمەنی ژیانی مرۆڤە کە پێوەندی بە دڵەڕاوکێ و شێوە ژیانەوە هەیە و دووهەم ئاست و پلەی راهاتنی مرۆڤە.
لێکۆڵەران لە ڕێگای ئەم زانیارییانەوە تێگەیشتن کە درێژترین تەمەنی مرۆڤ 150 ساڵە.
بۆچوونی ئێوە